کوردستانی

مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی لەبارەی دۆخی سوریا بڵاوکردەوە.

رایگەیاند "هیواخوازە لایەنەکان بەشێوەیەکی ئاشتییانە بگەنە رێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندیی سەرجەم پێکهاتەکانی سوریا بێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "بە بایەخێکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ رووداو و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە دەکەین کە لە سوریا روودەدەن".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو پێشهات و رووداوانە کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر چارەنووسی سیاسی و ئاسایش و سەقامگیریی سوریا و تێکڕای ناوچەکە هەیە".

باسی لەوەشکردووە "هیوادارە پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سوریا لە ئەنجامدا ببنە هۆی ئەوەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن ، وە ببنە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان و رەفتارێک ئەنجام نەدرێت کە ناکۆکی و گرفتی نەتەوەیی و تایفی لەنێو پێکهاتەکانی سوریا قوڵ بکاتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan