کوردستانی

لە رۆژئاوای کوردستان باری نائاسایی راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رۆژئاوای کوردستان باری نائاسایی راگەیەندرا
مەودا میدیا-

ئیدارەی خۆبەڕێوەبردنی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دوای رووخانی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد پەیامێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبردنی دیموکراتیی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند "داوا لە گەل، هێزی ناوخۆ، یەکینەکانی پاراستنی گەل و هەموو دامەزراوەو رێکخراوەکان دەکەن لە ئاست بەرپرسیارێتیدا بن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "پێویستە هەموو گوند و شارەکان لە هەر هەڕەشەیەکی چاوەڕوانکراو پارێزراو بن، باری نائاسایی  بەهۆی نائارامییەکان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا درێژ دەکرێتەوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/12/8، شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا دەستی بەسەردا گیراو کۆتایی بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هات.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan