کوردستانی

مەزڵوم عەبدی: سوریا بە کاتێکی مێژوویدا تێپەڕدەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەزڵوم عەبدی: سوریا بە کاتێکی مێژوویدا تێپەڕدەبێت
مەودا میدیا-

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەى گشتیى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) دواى راگەیاندنى کۆنترۆڵکردنى دیمەشقی پایتەخت لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا پەیامێکی بڵاوکردەوە

رایگەیاند  "سوریا بە کاتێکی مێژوویدا تێپەڕدەبێت و ئەمە دەرفەتێکە بۆ بونیادنانی سوریایەکی نوێ دوای ستەمکاریی".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەم گۆڕانکارییە دەرفەتە بۆ بونیادنانی سوریایەکی نوێ لەسەر بنەمای دیموکراتیەت و دادپەروەریی کە مافی سەرجەم هاوڵاتییانی سوریای تێدا پارێزراوبێت".

ئەمە لە کاتێکدایە، دوای هێرشی گرووپەکانی سەربە تورکیا لە 2024/11/27، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/12/8، بە کۆنتڕۆڵکردنی شاری  دیمەشقی پایتەختی سوریا کۆتایی بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هات.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan