کوردستانی

کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ بەفرو بارانبارین دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ بەفرو بارانبارین دەستپێدەکات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێم، راگەیەندراوێکی لەبارەی پێشبینییەکان بۆ بارینی بەفر و باران لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

رایگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، لە ئەنجامى کاریگەرىی نزمە پاڵەپەستۆى دەریای سوور روو لە ناوچە جیا جیاکانی هەرێم دەکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەمڕۆ بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات و ئیدارەی راپەڕین، کۆیە و دوکان زۆرترین بڕی بارانی لێدەبارێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبیتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "شێوازی دابارین نمە باران و بارانى مام ناوەند هەندێ کات هەورە تریشقە دەبێت سەبارەت بە بەفر بارین ناوچە سنوورییەکان و بەشێک لە لووتکەى شاخە بەرزەکان دەبێت، لە ماوەى کاریگەریی ئەم شەپۆلە لە ئیدارەى ڕاپەرین و سنوورى شارۆچکەى کۆیە و دوکان، زیاتر دەبێت، لە درەنگانى شەودا کاریگەرى ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan