کوردستانی

وادەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دیاریكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دیاریكرا
مەودا میدیا-

داوا لە پەرلەمانتارانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت، كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 2024/12/10، لە هۆڵی پەرلەمان ئامادەبن.

محەمەد سلێمان، وەک بە تەمەنترین پەرلەمانتاری كوردستان كە ئێستا سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەكات رایگەیاند "بانگهێشتکردنی پەرلەمانتاران، بۆ مەبەستی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی کوردستانە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی 2024/12/2، یەكەم دانیشتنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەچوو، كە تێیدا پەرلەمانتاران سوێندیان خوارد و دانیشتنەكە بە كراوەیی مایەوە تاوەکو كاتی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan