کوردستانی

گوڵتان كشاناك: چاره‌نوسى كوردى توركیا به‌ چاره‌نوسى كوردى سووریا به‌ستراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


گوڵتان كشاناك: چاره‌نوسى كوردى توركیا به‌ چاره‌نوسى كوردى سووریا به‌ستراوه‌

مه‌ودا میدیا-

ٍسیاسه‌تمه‌دارى كورد و زیندانیكراو رایگه‌یاند، گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییەی سووریا چارەنووسی کوردەکانی کوردستانی تورکیا و سووریای هاوپەیوەند بە یەکترەوە وەسف کرد.

گوڵتان کشاناک، ٍسیاسه‌تمه‌دارى كورد و زیندانیكراو له‌ توركیا رایگه‌یاند "چارەنووسی کوردستانی سووریا، چارەنووسی کوردەکانی توركیاشه‌".

وتیشى "ئەو دادخوازییە، دادخوازی هەموومانە، من بە نوێنەرایەتی لە هەموومانەوە دادخوازی دەکەم".

هه‌روه‌ها "له‌باره‌ى هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی ورەی خەڵک، لەمپەرەکان لە سەر ڕێگای سیاسەتی دیمۆکراتیک، ڕگرتنی شۆڕشی ژنان بۆ ئازادی، هیچ ڕێگایەک جگە لە دادخوازی لە بەرانبەر ئەو شەڕە بوونی نییە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "گۆڕانکارییەکانی رۆژئاوا نیشانی دەدات کە کوردەکان پێگەیەکی گرنگیان لە مێژوو هەیە، شێوەی ژیانی هاوبەشی گەلانی جیاواز لە کوردستانی سووریا، ئەزموونێکی بەنرخە کە دەتوانێت لە سەرتاسەری سووریا جێبەجێ بکرێت".

باسى له‌وه‌شكرد "ئەگەر لە کوردستانی سووریا بگەینە رێکارێکی سیاسی، ئەوە دەتوانێت رێگا بۆ چارەسەری دیموکراتی پرسی کورد لە تورکیا هەموار بکرێت، چارەنووسی کوردستانی سووریا لەگەڵ کوردەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان هاوپەیوەندە".

ع
Qaiwan
Qaiwan