کوردستانی

ئه‌دهه‌م بارزانى په‌یامێكى توندى بڵاوكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌دهه‌م بارزانى په‌یامێكى توندى بڵاوكرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌دهه‌م بارزانى، برازاى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌باره‌ى دۆخى سووریا په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت "هیچ كه‌سێك له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ پێگه‌ و كورسیی خۆیان دڵنیا نه‌بن".


دەقی پەیامەکە
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان.. لەدوای ٥٣ ساڵ لە حوكمڕانی بنەماڵەی ئەسەد و حیزبی بەعس لە سوریا بەرەبەیانیكی نوێ بۆ ژیانێكی نوێ بۆ گەلانی سوریا بە كورد و عەرەب و سەرجەم پێکهاتەکانەوە دەستی پێكرد.

پێویستە گەلی کورد و هێزە كوردیەكان و لایەنەكانی تر لە سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان زۆر بە هۆشیاری و هەستیارییەوە لە قۆناغی داهاتوودا کار بۆ سوریایێکی دیموکرات و دەستورێک بکەن کە مافی کورد و هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە تیایدا پارێزراو بێت.

لێرە بە گرنگی دەزانم بە هەموو کوردستانییانی ئەم جیهانە بڵێم کە دەستی هاوکاری بۆ سەرکەوتنی رۆژئاوای کوردستان درێژبکەنەوە دۆر لە جیاوازیەكان و بیری حیزبایەتی .

داواكارم ھەموو لایەنە کوردیەكان ناكوكیەكانیان وەلانێن و بەرەو چارەسەری كێشەكان بچن لە کۆتایدا دیسان دەڵێم ھیچ کەسێک و لایەنێك لە دەستەڵاتدارانی باشوری كوردستانیش لە پێگەی خویان دڵنیانەبن، چونكە جیاوازیەكی یەكجار گەورە لە نێوان میللەت و دەسەڵاتداراندا دروست بووە.
براتان
ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی ٨-١٢-٢٠٢٤
Qaiwan
Qaiwan