کوردستانی
بایکۆتکردنی ناوەندەکانی خوێندن بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەیانى ئەمڕۆ دووشەممە 2024/12/9، مامۆستایانى ئامادەیی شێرکۆ بێکەس لە شارى کەرکوک بایکۆتى دەوامیان راگەیاند و داواى گواستنەوەى راژەکانیان کرد بۆسەر بەغدا.
رایانگەیاند "لە سۆنگەى هەستکردنیان بەم گرفت و ئازارەى بەرۆکى مامۆستایانی گرتووە، بڕیاریانداوە بایکۆتى دەوام بکەن تا کاتێکى نادیار".
ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە "بەهەموو شێوەیەک هەژمارى من رەتدەکەنەوە و داواش دەکەن پرۆسەى تەوتینى مووچە بەخێرایی ئەنجام بدرێت".
ئەوەشیان خستەڕوو "پێویستە پەلە بکرێت لە گواستنەوەى راژەکانیان لە حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە بۆسەر حکومەتى فیدراڵ".
باسیان لەوەشکرد "کە ئەرک بەرانبەر بە مافە و تا مافەکانیان نەدرێت نابێت داواى ئەرکیان لێبکرێت و کەى موچەکانیان پێدرا ئامادەن دەست بە دوام بکەنەوە".
ب ح

بیروڕا