کوردستانی

لە عەین عیسا 11 ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە عەین عیسا 11 ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە شارۆچەکەی عەین عیسای رۆژئاوای کوردستان تەواوی ئەندامانی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "بەهۆى بۆردومانکردنى خانوویەک لە شارۆچکەی عەین عیسا لەلایەن فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى تورکیاوە 11 ئەندامى خێزانێک گیانیان لەدەستدا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ژمارەى بۆردومانى فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى تورکیا زیادیکردووە، بە شێوەیەک لە ساڵی 2024دا تورکیا 191 هێرشی بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەهۆى بۆردومانەکانەوە تاوەکو ئێستا 55 کەس گیانیان لەدەستداوە و 49 ئەندامى هێزە ئەمنییەکان و 73 هاوڵاتی برینداربوون".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan