کوردستانی

پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا کەمدەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا کەمدەکرێتەوە
مەودا میدیا-

چالاکوانان و هاوڵاتییانی ناحیەی خورماڵ داوا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای هەڵەبجە دەکەن گۆڕانکاریی لە سیستمی پێدانی کارەبای نیشتمانیی ناحیەکەیان نەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 2024/12/9، بەشێک لە دانیشتووان و چالاکوانانی شارۆچکەی خورماڵ کۆبوونەوەو داوایان لە بەڕێوەبەری ناحیە و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە ناحیەکەیان کەم نەکرێتەوە.

ئامانج محەمەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کارەبای خورماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیی بە هاوڵاتییان و بوونی لۆدێکی زۆر لەسەر تۆڕەکانی کارەبا، بڕیاردراوە بە جیاکردنەوەی هێڵی کارەبای گوندەکان لە شارو شارۆچکەکان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بڕیاری جیاکردنەوەی هێڵێ کارەبای شار و شارۆچەکان لە گوندەکان لەدەستی ئەواندا نییە و بڕیاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستانە".

ئەوەشی خستەڕوو "سەبارەت بە داواکاریی هاوڵاتییانی ناحیەی خورماڵ لەئێستادا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەرهێڵن تاوەکو گۆڕانکاریی لە پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانیی بە دانیشتووانی ناحیەکە نەکرێت".

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیار دراوە بە جیاکردنەوەی هێڵی کارەبای گوندەکان لە ناحیەکان بەهۆی زیاتر پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانیی بە گوندەکان، دانیشتووانی ناحیەکان داوا دەکەن گۆڕانکاریی لە سیستمەکە نەکرێت.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan