کوردستانی
پارتی كێشە بۆ دانوستانەكان دروست دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لێدوانی ژمارەیەك لە بەرپرسانی پارتی لەبارەی پۆستەكانی کابینەی حكومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان، نیگەرانی یەکێتی و لایەنەکانی تری لێدەکەوێتەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "ژمارەیەك بەرپرسی پارتی كێشە بۆ دانوستانەكانی پێكهێنانی حكومەت دروستدەكەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گرنگە پێش دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمەریکا لە 2025/1/20، كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم پێكبهێنرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "غرورێك هەیە لەلای ژمارەیەك لە بەرپرسانی پارتی و لێدوانەكانیان لە میدیاكان لەبارەی پۆستەكان، كێشە بۆ دانوستانەكان دروستدەكەن".
وتیشی "دەبێت پارتی لەوە تێبگات كە یەكێتی لە كابینەی رابردوو كێشەی هەبووە و نایانەوێت كێشەكان دووبارە ببنەوە".
ب ح

بیروڕا