کوردستانی

ئاڵدار خه‌لیل: توركیا نیازێكى خراپى هه‌یه‌ و مه‌ترسیی دروستده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاڵدار خه‌لیل: توركیا نیازێكى خراپى هه‌یه‌ و مه‌ترسیی دروستده‌كات

مه‌ودا میدیا-

ئەندامێكی کۆمیتەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە رایدەگەیەنێت، بێگومان دەمانەوێت لە داهاتووی نوێی سووریادا لە ژیانێکی ئارام و ئاسایشدا بژین، بەڵام دەستوەردانەکانی دەوڵەتی تورکیا لە پرسی ناوخۆیی سووریادا مەترسییەکان زیاتر دەکات.

ئاڵدار خەلیل، ئەندامی کۆمیتەی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات "په‌یه‌ده‌" له‌ دواى رووخانى به‌شار ئه‌سه‌د و رژێمه‌كه‌ى، ئەمڕۆ رۆژێکی مێژوویی دەبینرێ لە سووریا و سەردەمێکی نوێیە، بەڵام دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتە گرێدراوەکانی چۆن لە سووریای نوێ نزیک دەبنەوە، بە چ شێوەیەک سیستەمێک بنیات دەنرێت، ئایا سووریایەکی دیموکرات بنیات دەنرێت".

وتیشى "دەمانەوێت لە داهاتووی نوێی سووریادا لە ژیانێکی ئارام و ئاسایشدا بژین، بەڵام دەستوەردانەکانی دەوڵەتی تورک لە پرسی ناوخۆیی سووریادا مەترسییەکان زیاتر دەکات، وەک چۆن دەوڵەتی سووریا سیاسەتی قڕکردن و سەرکوتکردنی پەیڕەو دەکرد، دەوڵەتی تورکیاش لەو کەمتر نییە و مەترسیدارترە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "دەوڵەتی تورک تەنانەت بوونی فیزیکی گەلی کورد لە سەرخاکی خۆی قبووڵ ناکات، لانی کەم رژێمی بەعس سنوورێکی دیاریکراوی هەبوو، گەلەکەمان دەیتوانی لە گوند و شارەکاندا درێژە بە ژیانی خۆی بدات، بەڵام سیاسەتی دەوڵەتی تورک بەم شێوەیە نییە، بەپێی سیاسەتی دەوڵەتی تورک ئەم ناوچەیە خاکی تورکەکانە، نابێت کورد لەو ناوچانەدا بژیت، هەروەها لەگەڵ دامەزراندنی سووریایەکی دیموکراتدا نییە و ئامانجێکی وای نییە".

ع

Qaiwan
Qaiwan