کوردستانی

كاتى به‌فربارین راگه‌یه‌ندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاتى به‌فربارین راگه‌یه‌ندرا

مه‌ودا میدیا-

شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ئه‌مشه‌وه‌وه‌ باران بارین چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌ و به‌فریش ده‌بارێت.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی به‌ مه‌ودا میدیاى رایگەیاند "باران بارین ئێستا لەهەندێ ناوچه دەستی پێکردووە و له‌ ئەمشەوه‌وه‌، کاریگەری بەرفراوان دەبێت و بەشێکی سنوری پارێزگای هەولێر و سنوری کۆیە و تەواوی ئیدارەی راپەڕین و سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و زۆرینەی گەرمیان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت".

وتیشى "ئەگەر هەیە لەسنوری دهۆکیش هەندێ شوێنی کەم بڕێکی کەم ببارێت و خێرایی با هەندێ کات زیاد دەکات بەخێرایی مام ناوەند لەهەندێ ناوچەش ئەگەری روودانی هەورە بروسک هەیە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "کاریگەری ئەم شەپۆله تا کاتەکانی بەیانی درێژەی دەبێت و دواتر کاریگەری تەواو لاواز دەبێت و بەرەو کۆتایی دەڕوات".

ع
Qaiwan
Qaiwan