راپۆرت
ڤلۆگه‌ره‌كان بارگه‌یان پێچایه‌وه...رایگشتیی دژیانه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى هه‌ڵمه‌تێكى فراوان له لایه‌ن چالاكوانان و سۆشیال میدیا و چه‌ند په‌یجێكى نادیار، ئه‌و كچانه‌ى به‌ناوى ڤلۆگه‌ر خه‌ریكى باسكردنى هه‌موو كارێكى رۆژانه‌ى خۆیانبوون، بارگه‌یان پێچاوه‌ته‌وه و هه‌یانه هه‌فته‌یه‌كیشه پۆستێكى نه‌كردووه.
ڤلۆگه‌رێك به ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ خۆت، یه‌كێك بچینه ئه‌شكه‌فتێ، یه‌كێكى تر به‌ناوى كارى رۆژانه هه‌ر له خه‌وهه‌ستان تا كاتى خه‌و، هه‌ر یه‌كێكیان به جوانكارییه‌ك و سناپ و خۆڕازاندنه‌وه و باسكردنى بابه‌تێك كه هیچ بنه‌مایه‌كى نییه و خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگا ناكات، ئه‌وه‌شى خه‌ڵكى نیگه‌رانكردووه، ئه‌وبه‌ناو ڤلۆگه‌رانه به جلى پۆشته‌وه و به ماكیاژه‌وه ده‌چنه به‌رده‌م شاشه‌و خه‌ریكى بابه‌تى ناجۆرن.
هه‌ندێك له‌وانه به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ شه‌هاده و پسپۆڕى و شاره‌زایی زانستی‌یان هه‌بێت خه‌ریكى جۆره كۆرسێكى ئۆنلاینن كه نایاساییه و ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بێت پێویسته رووبه‌ڕووى یاسا بكرێنه‌وه و سزابدرێن.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكى فراوان دژیان ده‌ستیپێكردووه، ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كیش ده‌بێت سۆشیال میدیا هیچ پۆستێكى ئه‌و به‌ناو ڤلۆگه‌رانه‌ى به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه و هه‌موویان بێده‌نگكراون.
كۆمه‌ڵگاى كوردى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى وشیاره و سۆشیال میدیاش پانتایه‌كى فراوان و تایبه‌ته و ده‌توانرێت له هه‌ركاتێك رایگشتیی له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌ت و كه‌سێك دروستبكات، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستا به‌رانبه‌ر ئه‌و ڤلۆگه‌ره كچانه ئه‌نجامده‌درێت.
دواى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى به‌رانبه‌ریان ده‌ستیپێكردووه، زۆربه‌یان له لایه‌ن كه‌سوكار و كه‌سى نزیك و بگره هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌بوونه‌ته‌وه و رێگرییان لێ ده‌كرێت په‌نا بۆ ئه‌و كاره ببه‌نه‌وه و به‌هۆیه‌وه ئێستا بێده‌نگ لێى دانیشتوون.
له باره‌ى كارى ئه‌و ڤلۆگه‌رانه، مه‌زهه‌ر خۆراسانى، مامۆستای ئایینى ده‌ڵێت "ئه‌و ژنانه راسته پۆشته و له‌چك به‌سه‌رن، به‌ڵام له راستیدا رووت و قوتن".
ئه‌و قسه‌ى مامۆستا ئایینییه به‌ماناى ئه‌وه دێت به جلى پۆشته‌و به له‌چكه‌وه خه‌ریكى خۆ نمایشكردن و باسى بابه‌ته خێزانییه‌كان ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاو منداڵ به‌تایبه‌تى هه‌یه.
ئوسامه مه‌جید، توێژه‌رى ده‌روونى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "كارى ئه‌و ڤلۆگه‌رانه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاى كوردى یه‌كناگرێته‌وه، هیچ خزمه‌تێكیش ناكه‌ن، جگه له‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك بینه‌ر كۆده‌كه‌نه‌وه و به‌هۆیه‌وه ژیانى خۆیانى له‌سه‌ر دابین ده‌كه‌ن، ئه‌وانه ده‌بێت له چوارچێوه‌ى یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت".
وتیشى "ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت به خه‌ڵكى بڵێن ئه‌وه ژیان و كارى رۆژانه‌ى ئێمه‌یه، نیشاندانى ژیانى تایبه‌ت گونجاو نییه، ئه‌مه شتێكى نوێ نییه، بگره هه‌وڵدان بۆ خۆنیشاندان، ره‌نگه به‌شێكیشى ئه‌وه‌یه ئه‌و ڤلۆگه‌رانه پۆشت و حیجابن، كه ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ى دیندا رێگه‌پێدراو نییه".
ع
بیروڕا



