راپۆرت
رۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانى: حه‌ماس به‌هێزه‌وه ده‌رده‌كه‌وێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
رۆژنامه‌ى فاینه‌شناڵ تایمزى به‌ریتانى له راپۆرتێكدا باسى له به‌هێزبوونه‌وه‌ى حه‌ماس ده‌كات و سه‌رسوڕمانى ئیسرائیل له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و شكسته‌ى له ماوه‌ى مانگى شه‌ش رووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه.
به‌پێى راپۆرتێكى رۆژنامه‌كه "لێكدانه‌وه‌یه‌كى بۆ خه‌باتى ئه‌م دوایه‌ى فه‌لستین دژى ئیسرائیل كردووه و باسى له به‌هێزبوونه‌وه‌ى حه‌ماس كردووه له‌به‌رانبه‌ر هێزى ئیسرائیل و نمونه‌ى ئه‌وه‌ى هێناوه‌ته‌وه، له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو 5 سەربازی ئیسرائیلی كوژراون و 14 تر لە غەززە برینداربوون له ماوه‌ى ئەم مانگەدا، ئه‌وه‌ش رایگشتیی ئیسرائیل نەک هەر بە بۆنەی ژمارەی قوربانیانەوە، بەڵکو بەهۆی شوێنی ئەنجامی ئەو ئۆپراسیۆنە شۆکكردووه".
بنیامین ناتانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل پێشتر رایگه‌یاند "ته‌نها هێزی سەربازیی ئیسرائیل دەتوانێت 50 گیراوى دەستی حەماس ئازاد بکات و خه‌باتى فەلەستین لەناو ببات، بەڵام دوای 21 مانگ، هیچ یەکە لە ئەو دوو ئامانجە بەته‌واوەتی نەهاتووەتە دی، بگره زۆربەی ناوچەکانی غەززە لەناوچوون و بە کوژرانی نزیکه‌ى 60 هەزار فەلەستینی تووڕەییەکی زۆر لە ئیسرائیلیەکان دروست بووە".
رۆژنامه‌كه ئاماری مانگى شه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه و نوسیویه‌تى "له ماوه‌ى مانگى رابردوو 35 سەربازی ئیسرائیلی لە غەززە لە مانگی کوژراون، حەماس هێشتا زیندووە و چالاکە، ئەو گروپە هێشتا هێزێکن کە لە غەززە دەسەڵاتدارن و هیچ جێگرەوەیەکی راستەقینە بۆ سەروەری غەززە نەدۆزراوەتەوە و هیچ یەکە لە گیراوه ئیسرائیلییەکان لە مارسەوە تا ئێستا، زیندوو نەگەڕاونەتەوە".
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌دا هاتووه "له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو حه‌ماس به هه‌زاران گه‌نجى وه‌رگرتووه و ریزه‌كانى خۆى به‌هێزكردووه، ئه‌وه‌ش شۆكبووه بۆ ئیسرائیل".
ع
بیروڕا



