راپۆرت
كه‌مته‌رخه‌مى له دابه‌شكردنى ئاوى سلێمانى هه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌م هاوینه بێ ئاوى هه‌موو ناوچه‌كانى گرته‌وه، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ى قسه‌ى به‌رپرسانى ئیدارى ناوچه‌كه، بێ ئاویه‌كى زۆر شارى سلێمانیشى گرتووه‌ته‌وه و به پێنج رۆژ و شه‌ش رۆژ ئاو ناگاته گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان.
له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى گه‌رما، دابه‌شكردنى ئاو له ناو شارى سلێمانى به‌شێوه‌یه‌كى خراپ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، زۆرینه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كان به شه‌ش رۆژ ئاویان پێناگات، هۆكاره‌كه‌ش كه‌مى ئاو نییه، چونكه به‌گوێره‌ى قسه‌ى به‌رپرسان، به‌نداوى دوكان كه سه‌رچاوه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌ره، ئه‌و ئاوه‌ى له به‌نداوه‌كه‌یه به‌شى سێ ساڵى وڵاتێكى وه‌ك ئوردن ده‌كات.
مانگى پێنجى ئه‌مساڵ، ره‌حمان خانی، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتیی به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌ترسی كه‌مئاوی له‌سه‌ر ناوچه‌كه نییه".
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره هه‌ر ئه‌و كات هاوڵاتییانى دڵنیاكرده‌وه و وتى "ئه‌مساڵ هیچ گرفتێكی ئاویان نابێت، به‌نداوی دوكان سێ هێنده‌ی ئاوی وڵاتێكی دراوسێ ئاوی تێدایه‌و ئێستاش ئه‌وه‌نده ئاوی تێدایه به‌شی سێ ساڵی وڵاتێكی وه‌ك ئوردن ده‌كات".
به گوێره‌ى زانیارییه‌كان و لێدوانه‌كان ئه‌و به‌رپرسه بێت، گرفتى كه‌مئاوى بوونى نییه، به‌ڵكو كێشه‌كه له دابه‌شكردن و كه‌مته‌رخه‌مى لایه‌نى په‌یوه‌ندیداره بۆ دابه‌شكردنى ئاو به‌شێوه‌یه‌كى باش و ئیداره‌دانى ئاوى شاره‌كه.
هەوەها، به‌هۆى كێشه‌ى كه‌مئاوى، رۆژانه له‌ناو شارى سلێمانى به هه‌زاران ته‌نكه‌ر له ئاوى شه‌معه‌كان ده‌فرۆشرێت به هاوڵاتییان و خواستێكى زۆر له‌سه‌ر ئاو هه‌یه، كه‌وایه هیچ گرفتێك له بوونى ئاو نییه.
ئاراز ره‌مه‌زان، هاوڵاتیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دوو رۆژه چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌م ئاوى ته‌نكه‌رم پێ بگات، سه‌ره‌م گرتووه و پێیان وتوم له‌سه‌ر سێیه‌م رۆژ جا سه‌ره‌ته، ئه‌و هه‌موو ئاوه هه‌یه بۆ فرۆشتن له شه‌معه‌كان، كه‌واته بۆچى نه‌بێت بۆ دابه‌شكردن، خۆ ئاوى به‌نداوى دوكانیش هێنده كه‌منه‌بووه‌ته‌وه تا به‌ش نه‌كات".
له‌شكر حه‌مید، پسپۆڕى خۆراك نوسیویه‌تى "سلێمانى له بێ ئاویدا خه‌ریكه ده‌خنكێت، كه‌مى دابه‌شكردنى ئاو هۆكارى سه‌ره‌كى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشیه، به چوار رۆژ جارێك ئاو ده‌درێته هاوڵاتییان".
باسى له‌وه‌شكردووه "به‌رپرسان ماڵیان له پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبوونه و كێشه‌یان نییه، به‌ڵام له شاره‌كه كێشه‌ى گه‌وره رووبه‌ڕووى خه‌ڵك بووه‌ته‌وه و ته‌نكه‌رێك ئاو به 30 هه‌زار دیناریش ده‌ست ناكه‌وێت".
جه‌مال غه‌ریب، نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس نوسیویه‌تى "پاش پێنج رۆژ ئێستە ئاویان بۆ کردوینەتەوە تەنکی هیچ ماڵێک دوو بست ئاوی تێنەچووە هەموو گەڕەکەکەمان بێ ئاون و ئاودەکڕن".
باسى له‌وه‌شكردووه "تەلەفۆن بۆ هەر تەنکەرێکیش دەکەیت ئەوانەیان بە ویژدانن دەڵێن ئاوی ئێمە هی تانجەرۆیە و لە پشکنین دەرنەچووە و بۆ خواردنەوە ناشێت".
ئه‌و نوسه‌ره ده‌پرسێت "بەرپرسانی ئەم شارە ئێستە ئێوە پێمان بڵێن خەڵکی قوڕی کوێ بکات بەسەریدا، تکایە فریای شار بکەون خەڵکی زۆر بێحاڵن بەدەست قەیرانی بێ ئاوییەوە، چارەسەری خێرا ئەوەیە کەمێک زیاتر قوفڵی ئاوەکەمان بۆبکەنەوە، چاره‌سه‌رى درێژمه‌وداش دانانى هێڵى سێیه‌مى دوكان-سلێمانییه".
ع
لێدوانى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم
بیروڕا



