راپۆرت

"نیوەی یەدەگی ئاوی ژێرزەویمان لە هەرێمی کوردستانە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"نیوەی یەدەگی ئاوی ژێرزەویمان لە هەرێمی کوردستانە"

مه‌ودا میدیا-

بەگوێرەی قسه‌ى بەرپرسانی عیراق، وشکەساڵیی ئەم ساڵ لە خراپترین ئاستدایە، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ژێرزەویی عیراق دەڵێت، پێنج ملیار یەدەگی ئاوی ژێرزەوییان هەیە و بڕی بارانبارینیش یارمەتیدەر نییە بۆئەوەی زیاتر بێ یان لە ئاستێکی جێگیر بمێنێتەوە.

مەیسەم عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ژێرزەوی لە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عیراق  رایگەیاند "بەگوێرەی توێژینەوە ستراتیژییەکان، پێنج ملیار مەتر سێجا یەدەگی ئاوی ژێرزەویی نوێبووەوەمان هەیە، لەو بڕەش 2.5 ملیاری لە هەرێمی کوردستانە، بڕەکە لە پارێزگاکانی باشوور و رۆژئاوا لە 900 ملیۆن لیتر سێجا تێناپەڕێت، لە کاتێکدا ئێمە ساڵانە زیاتر لە سێ ملیۆن مەتر سێجای لێدەردەهێنین".

وتیشى "هێشتنەوەی ئەو ئاوە لە ئاستێکی جێگیردا لاوازە، لە پێنج ساڵی رابردووشدا بەکارهێنانی ئاوی ژێرزەوی زیادبووە، کەم بارانیش وایکردووە نەخشەی ناوچەکانی پشتبەستوو بە ئاوی باران بگۆڕدرێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "لە پارێزگای کەرکووکەوە بەرەو هەولێر، بە درێژایی 900 کیلۆمەتر و بە پانی 450 کیلۆمەتر جوتیار و باخەوانانی ئەو سنوورە پێشتر پشتیان بە ئاوی باران دەبەست بۆ کشتوکاڵ و باخ، بەڵام ئێستا پشت بە ئاوی ژێرزەوی دەبەستن، لە سەلاحەدین و نەینەواش بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی رووبارەکانەوە پشت بە ئاوی ژێرزەوی دەبەسترێت".

لای خۆیەوە مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق له‌ باره‌ى كێشه‌ى كه‌مئاوى له‌ عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و دۆخه‌ هه‌موو عیراقى گرتووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ شتێك نییه‌ له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى ئاو، هه‌روه‌ها ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له‌ نێوان توركیا و عیراق كراوه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ خاڵه‌ سه‌ره‌كییه‌كان به‌ردانه‌وه‌ى ئاوه‌ بۆ عیراق".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە