راپۆرت
جارێكى تر دواكه‌وتنى مووچه جوڵه‌ى بازاڕى سستكرده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى چوار مانگى رابردوو ته‌نها یه‌ك مووچه به فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دراوه، كاریگه‌ریی خراپى له‌سه‌ر ئابوورى خه‌ڵك و جوڵه‌ى بازاڕ كردووه و فرۆشیارانیش نیگه‌رانن.
شه‌وكه‌ت حاجى، گۆشتفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له هه‌فته‌ى رابردووتر به‌هۆى ئه‌وه‌ى مووچه دابه‌شكرا كه‌مێك بازاڕ جوڵه‌ى كرد، خاوه‌نكار و فرۆشیاران دڵیانخۆشبوو كه بازاڕ جوڵه ده‌كاته‌وه به‌ڵام هه‌ر ئه‌و هه‌فته‌یه بوو".
وتیشى "نزیكه‌ى دوو هه‌فته ده‌بێت جوڵه‌ى بازاڕ زۆر خراپبووه و جارێكى تر سستى رووى له بازاڕكردووه، دواكه‌وتنى مووچه راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بازاڕ هه‌یه".
عه‌زیز جه‌میل، فرۆشیارێكى تره به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "خه‌ڵك ته‌نها توانایان هه‌یه پێویستییه سه‌ره‌كییه‌كان بكڕن ئه‌ویش به بڕێكى كه‌م كه خۆراكى رۆژانه‌یه وه‌ك ته‌ماته و سه‌وزه‌كانى تر".
وتیشى "نه‌دانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران زیانى زۆر له بازاڕ و خاوه‌نكار و دوكان و فرۆشیاره‌كان ده‌دات، چونكه‌كارى ئێمه له‌سه‌ر مووچه‌خۆر و فه‌رمانبه‌رانه، هه‌ر گرفتێك، بۆ ئێمه‌ش زیانى هه‌یه".
به‌هۆى كێشه‌كانى هه‌رێم و به‌غداو پابه‌ندنه‌بوونى هه‌رێم به‌و رێككه‌وتنه‌ى كه له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت كراوه، به‌هۆیه‌وه به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نانێرێت و نزیكه‌ى چوار مانگه، فه‌رمانبه‌ران یه‌ك مووچه‌یان وه‌رگرتووه.
ع
بیروڕا

