کوردستانی

ساڵح موسلیم: توركیا دژى كورد فشارێكى زۆرى له‌ سوریا كردووه‌ بۆ كشانه‌وه‌ى

مەودا میدیا - سلێمانی |


ساڵح موسلیم: توركیا دژى كورد فشارێكى زۆرى له‌ سوریا كردووه‌ بۆ كشانه‌وه‌ى

مه‌ودا میدیا-

ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتى په‌یه‌ده‌ رایگه‌یاند، حكومه‌تى كاتى سوریا به‌هۆى فشاره‌كانى توركیا له‌ رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ كورد ده‌كشێته‌وه‌.

ساڵح موسلیم،  ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتى په‌یه‌ده‌ رایگه‌یاند "دەوڵەتی کاتی سوریا لە ژێر فشاری تورکیا خەریکه‌ له‌ رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ كورد ده‌كشێته‌وه‌".

وتیشى "بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لەلایەن ئەو دەوڵەتە نمایشه‌ و هەوڵێکه‌ بۆ لەناوبردنی کەمینەکان و بەردەوام بوونی سیاسەتەکانی رژێمى رووخاوى بەعس".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "دەوڵەتی کاتی سوریا دانوستانە پلان بۆ داڕێژراوەکان لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە لە پاریسی بە بیانووی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکگرتوویی لە شاری حەسەکە هەڵوەشاندووەتەوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan