کوردستانی
یهكێتی زانایان: ئەم بۆنەیە نەکرێتە ئامڕازی یەکترشکاندن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
یهكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پهیامێکی بهبۆنهی ساڵیادی لەدایکبوونی محەمەد پێغەمبەری ئیسلام (د. خ) بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە موسڵمانان بهگشتییو كوردستانیان به تایبهتی و زانایانی ئایینی دهكات.
یهكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند "یادی هاتنە دونیای پێغەمبەر وەرچەرخانێکی مەزنی مێژوی مرۆڤایەتی و مایەی خۆشحاڵی گەورەی جیهانی ئیسلامییە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئهم یاده ساڵانە کاریگەری زۆری لەنێو موسڵمانان هەیە، بەتایبەت لای گەلی کورد کە پتر لە 800 ساڵە لەسەر دەستی زانایان ئەم بۆنەیە جێگەی رێزگرتن و بەرز راگرتن بووە".
ئەوەشی خستەڕوو "داوا دەکەن بەوپەڕی شایستەیی و رێزو رێکوپێکی ئەم یادە بەرز رابگیرێت و شتی نارێک و نادروست و نەگونجاوی تێکەڵ نەکرێت، بە گرنگی دەزانن ئەم بۆنەیە نەکرێتە ئامڕازی یەکترشکاندن و ناکۆکی و زەقکردنەوەی دووبەرەکی و ناوزڕاندن و ناتەبایی".
ب ح

بیروڕا