کوردستانی
رەنگە ئەم هەفتەیە پێویستمان بە ئامێری گەرمكەرەوە هەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەهۆی هاتنی بارستەهەوایەكی فێنك لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ ناوچەكە، ئەم هەفتەیە لە تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما روو لە دابەزین دەكات كەشوهەوا فێنك دەبێت.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند"لە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیەوە كەشوهەوا گۆڕانكاری تێدا دەبێت و پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزن بە جۆرێك كە پێشبینی دەكەن لە گەرمیان دابەزێت بۆ خوار 40 پلەی سیلیزی و لە هەندێك ناوچەش بە شەوان رەنگە پێویستمان بە ئامێری گەرمكەرەوە هەبێت وەك ناوچە كوێستانییەكان".
وتیشی"ئەگەری بارانبارین لەم ماوەیەدا ئەگەرێكی لاوازە، تەنها ئەوە نەبێت كە لە رۆژی 12ی ئەم مانگە بەهۆی پێشبینی هاتنی هەوری باكوری كوردستان بۆ ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم، چاوەڕێ دەكرێت بارانێكی كەم كە لە سێ ملم تێناپەڕێت هەندێك لە ناوچەشاخاوییەكان بگرێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەو بارانە بە یەكەم بارانی ئەمساڵ دانانرێت، چونكە ئێستا لە وەرزی هاوینداین و لە مانگی نۆوە داخلی وەرزی پایز دەبین".
باسی لەوەشكرد" لە 21ی ئەم مانگەوە گۆڕانكاری گەورە لە پلەكانی گەرما درووست دەبێت و بە تەواوی گەرما دەشكێت".
ئ پ
بیروڕا



