کوردستانی
ئەپێك هەموو زانیارییەكانی مووچەخۆران كۆدەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەپی "كەی ئاڕ دی پاس" كە ئەپێكی تایبەتە بە زانیارییەكانی مووچەخۆران لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان بەردەست خراوە و ژمارەی بەشداربووەكانیشی گەیشتووتە 250 هەزار كەس.
هیوا ئەفەندی، سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری رایگەیاند"ئەپەكە لە داهاتوودا دەكرێتە ئەپێكی زانیاریی بەخش بۆسەرجەم هاوڵاتییان و ئێستاش سەرجەم زانیارییەكانی مووچەی مووچەخۆرانی تێدایە و ژمارەی بەكارهێنەرانی گەیشتووەتە 250 هەزار بەكارهێنەر".
وتیشی"ئەپەكە تەنها بۆ مووچەخۆران نییە، بەڵكو بۆ هەموو هاوڵاتییانەوە لە داهاتووشدا لەداهاتوودا لە رێگەی ئەم ئەپەوە هاوڵاتی دەتوانێت بزانێت ئۆتۆمبێلەكەی چەند سزای سەرپێچی لەسەرە یاخود مانگانە خەرجی بەكارهێنانی ئاو و كارەبای چەندە و تەنانەت دەتوانرێت فۆرمی حەج و عەمرەش لەو ئەپەوە پڕ بكرێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" ئێستا رۆژانە پێنج هەزار بەكارهێنەری نوێ سوود لە خزمەتگوزارییەكانی ئەپەكە دەبینن".
ئ پ
بیروڕا



