کوردستانی

سبەینێ دیاردەی مانگگیران روودەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ دیاردەی مانگگیران روودەدات
مەودا میدیا-

چاوەڕوان دەکرێت ئێوارەی سبەینێ 7/95202، دیاردەی مانگگیران رووبدات و شارەزایەکی بواری گەردوونناسیش ئاشکرایکرد بەشێوەیەکی گشتیی مانگگیران لە هەرێمی کوردستان و جیهان کاتژمێر 11:56 خولەک کۆتایی دێت و ماوەی مانگگیران پێج کاتژمێر و 27 خولەک دەبێت.

سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری گەردوونناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "مانگگیران بەشێوەیەکی روون و بە رەنگی سوور یان قاوەیی لە کاتژمێر 6:28 خولەک دەچێتە نێو سێبەری نیمچەیی و دواتر لە کاتژمێر 8:30 مانگگیرانی تەواو لە هەرێمی کوردستان دەبینرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "زۆربەی ئاسیا و ئوسترالیا، دواتر ئەوروپا و ئەفریقا، زۆربەی زەریای هیندی، مانگگیرانی تەواو بەشێوەی  سوور یان قاوەیی  دەبینرێت، هەروەها هەندێک وڵات بەشێوەی نیمچەیی بۆ بەشەکی دەبینرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "ماگگگیران کەمتر لە باکووری رۆژئاوای ئەمەریکای باکوور، بەشێکی کەمی رۆژهەڵاتی ئەمەریکای باشوور، هەروەها بەشێکی کەمی زەریای هێمن و زەریای ئەتڵەسی و بەشێکی بچووکی جەمسەری باکوور،  بەشێکی زۆری جەمسەری باشوور دەبینرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan