کوردستانی

هەرێمی کوردستان لە بازنەی قەیرانەکان دەرناچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێمی کوردستان لە بازنەی قەیرانەکان دەرناچێت
مەودا میدیا-

رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ئاڕاستەی (کوردسات) ئاشکرایکرد سەرەڕای ئەو کێشە و ئاستەنگە سیاسیی و یاسایی و رێکخراوەییەی بۆ گۆڕان دروستکراوە، بەڵام بەسەر لەمپەڕەکاندا زاڵبوون و بۆ داهاتووش بەرنامەی خۆڕێکخستنەوەی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ئاڕاستەی (کوردسات) رایگەیاند "جەخت لە یەکگرتوویی ناوخۆی کوردی و بەهێزکردنی دامەزراوەکان و سەروەریی یاسا و زاڵبوون بەسەر کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەرێمی کوردستان لە بازنەی قەیرانەکان دەرناچێت، ئەگەر بەخۆداچوونەوەیەکی ریشەیی لە شێوازی حکومڕانی لە ناوخۆ و دەرەوەی خۆی نەکات".

ئەوەشی خستەڕوو "جەختی لە چارەسەری کێشەکان لەسەر بنچینەی دەستووری هەمیشەیی عیراق و پاراستی مافەکانی هەرێم و شایستە داراییەکان، بەتایبەت زامنکردنی موچەی موچەخۆران دەکەنەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan