کوردستانی
مانگی رابردوو هەسەدە 25 ئۆپراسیۆنی دژی داعش ئەنجامداوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ( هەسەدە) ئاشکرایکرد لە سەرەتای ئەمساڵەوە 67 ئۆپراسیۆنیان لە دژی شانە نووستووەکانی داعش ئەنجامداوە.
هەسەدە رایگەیاند "مانگی رابردوو داعش 25 هێرشی ئەنجامداوە کە زۆربەیان لە پارێزگای دێرەزور و باشووری پارێزگای حەسەکە بوون، لە بەرانبەردا شەڕڤانان 25 ئۆپراسیۆنیان دژی داعش ئەنجامداوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەهۆی پەلامارەکانی داعشەوە حەوت شەڕڤان، ئەندامێکی ئاسایش و چوار هاوڵاتیی مەدەنی شەهیدبوون کە لە نێوانیاندا سەرۆکی عەشرەتی ئەلبو-ساڵح و هاوسەرەکەی تیرۆرکراون".
ئەوەشی خستەڕوو "مانگی رابردوو شەڕڤانان بە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئەمنیی حەوت ئۆپرسیۆنیان ئەنجامداوە و 74 چەکداری داعشیان دەسگییرکردووە".
ب ح

بیروڕا