کوردستانی

وه‌زیری ناوخۆ: ژێرخانی ئاسایشی هەرێم بەهێزتر دەكەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زیری ناوخۆ: ژێرخانی ئاسایشی هەرێم بەهێزتر دەكەین
مەودا میدیا-

وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم ئاشکرایکرد شانازی به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاسایشێكی زۆر باش هه‌یه‌ و رێژه‌ی تاوان كه‌مه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ پێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ن، به‌ڵام ئاڵنگاری نوێ هەیە و پێویستی به‌ ئامڕازی نوێیه‌.

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم رایگەیاند "لە عیراقەوە درۆن ئاڕاستەی هەرێم دەكرێت، ژێرخان و هاوڵاتیانی مەدەنی هەرێمی کوردستان دەکرێنە ئامانج،  ئه‌مه‌ش ده‌كرێت ببێته‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ له‌سەر ناوچه‌كه‌".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "داوا لە ئەمەریکا دەکەن هاوکاریان بێت لە بەهێزكردنی تەكنەلۆژیا و سیستمی دژە درۆن، ئەم هەنگاوەش تەنها هەرێم ناپارێزێت بەڵكو هاوڵاتیانی ئەمەریكا و وەبەرهێنانەكانیشی دەپارێزێت".

ئەوەشی خستەڕوو "هەڕەشەکانی داعش هێشتا كۆتایی نەهاتووە، تاوەک ئێستا لە ناوچە كێشە لەسەرەكان بوونیان هەیە، لە بەرانبەر هەڕەشەکان دەیانەوێت ژێرخانی ئاسایشی هەرێم بەهێزتر بكەن و تەكنەلۆژیای دژە درۆن و سیستمی دژە درۆن پەرەپێبدەن".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan