کوردستانی
مامۆستایەکی ئایینی بەپێنج ساڵی زیندانیکردن سزادرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
مامۆستایەکی ئایینیی کورد کە پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی (محەمەد ئەلمستەفا)یە لە شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، سزای پێن ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند "مامۆستا (ئایەت غوڵامی) لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دادگای تایبەتی مامۆستایان سزای پێنج ساڵ بەندکردن و هەلپەساردنی لە پیشەکەی بەسەردا سەپێندرا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "مامۆستا ئایەت غوڵامی پێشتر لەلایەن دادگای تایبەتی رۆحانیەتی هەمەدان بە تۆمەتی (پڕۆپاگەندە دژی نیزام و بڵاوکردنەوەی درۆ و تێکدانی بیروڕباوەڕی گشتیی و بێرێزی بە حەزرەتی فاتمە" سزای دوو ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو".
ب ح

بیروڕا