کوردستانی

رێگە بە بارهەڵگرەكان نادرێت بە خانەقیندا تێپەڕبن

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێگە بە بارهەڵگرەكان نادرێت بە خانەقیندا تێپەڕبن

مەودا میدیا-
شۆفێرانی بەشێك لە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان لە بازگەی باوەمەحمودی نێوان كەلار-خانەقین گردبوونەوە و داوایان كرد رێگەیان پێبدرێت بە بازگەكەدا تێپەڕبن بۆ ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق. 

چێنەر گۆران، یەكێك لە شۆفێرانی ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانە بە مەودا میدیای راگەیاند"لەلایەن بەرپرسانی بازگەی باوەمەحمودەوە پێیان وتراوە كە چیتر رێگەیان پێنادرێت لەو بازگەیەوە هاتوچۆی شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق بكەن، بەڵكو دەبێت رێگەكەیان بگوازنەوە بۆ بازگەی چیمەن لە كەركوك".

وتیشی"ئەو شۆفێرانەی كە دانیشتووی كەلار و ناوچەكانی سنورەكەن، ناتوانن بە بازگەی چیمەندا هاتوچۆ بكەن، چونكە ئەو رێگایە بۆ ئەوان زۆر دوورە و زیاتر لە سێ‌ كاتژمێریان پێدەچێت تا بگەنە ئەوێ‌، لە كاتێكدا كە بازگەی باوەمەحمود تەنها نیو كاتژمێر دوورە لێانەوە".  

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەوان رۆژانە هاتوچۆی شارەكانی عیراق دەكەن و رێگای خانەقینیش بۆ ئەوان رێگایەكی كورتترە و تێچووشی كەمترە، بۆیە ئەمڕۆ گردبوونەتەوە و دەیانەوێت فشار بكەن بۆئەوەی رێگەیان پێبدرێت لەو بازگەیەوە هاتوچۆ بكەن". 
ئ پ  

Qaiwan
Qaiwan