کوردستانی

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: سەرخستنی پرۆسەی ئاشتیی دەبێتە هۆی یەکڕیزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: سەرخستنی پرۆسەی ئاشتیی دەبێتە هۆی یەکڕیزی

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆك كۆمارى توركیا له‌ باره‌ى پرۆسه‌ى ئاشتیی رایگه‌یاند،سەرخستنی پرۆسەکە دەبێتە هۆی پتەوتربوونی یەکڕیزی، پێکەوەیی و برایەتی لە تورکیا و کە کاتی خۆی هات خەڵک باشتر لە گرنگی ئەمە تێ دەگات.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا رایگه‌یاند "پێدەچێت بنیامین ناتانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە خزمایەتی لەگەڵ هیتلەردا هەبێت. چۆن هیتلەر ئەو شکستەی نەبینی کە چاوەڕێ دەکرا، ناتانیاهۆش تووشی هەمان چارەنووس دەبێت".

وتیشى "باشترین و ژیرانەترین ڕێگە ئەوەیە هەمووان لەم دۆخە نوێیەی سوریا بە باشی تێبگەن و هەنگاوەکانیان بەپێی ئەوە بنێن، لە بری ئەوەی بە شەڕ هەموومان بدۆڕێین، با بە ئاشتیی هەموومان بیبەینەوە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ُسه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتیی له‌ توركیا دەبێتە هۆی پتەوتربوونی یەکڕیزی، پێکەوەیی و برایەتی لە تورکیا و کە کاتی خۆی هات خەڵک باشتر لە گرنگی ئەمە تێ دەگات".

ع
Qaiwan
Qaiwan