کوردستانی
سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه و باسى مووچەو نەوت دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سبەینێ چوارشه‌ممه، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوەو لەسەر سێ تەوەر گفتوگۆ دەکات.
به‌پێى كارنامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، باس له دوا پێشهاتەکانی تایبەت بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و پرسی داهاتە نانەوتییەکان و موچەی موچەخۆرانی هەرێم ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها "پرۆسەی رێکخستنەوەی رێکارە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، له‌گه‌ڵ پرۆسەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت و مووچه رێككه‌وتوون و بڕیاره له دوو رۆژى داهاتوو ئه‌و رێككه‌وتنه راگه‌به‌ندرێت.
ع
بیروڕا



