کوردستانی
مامۆستایانى ناڕازی: مووچه چارهسهر نهكرێت بایكۆت دهكهین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
مامۆستایانی ناڕازیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدەن، کە ئەگەر کێشەی مووچە چارەسەر نەکرێت، ئەوا بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن.
کاروخ عەبدوڵڵا، یەکێک لە نوێنەرانی گشتیی مامۆستایانی ناڕازیی رایگهیاند "دەستەی مامۆستایانی ناڕازیی یەکهەڵوێستن و چاوەڕوانی رێککەوتنی هەولێر و بەغداد دەکەن بۆ دەستپێکردنی دەوام".
وتیشى "لە سەرەتای دەستپێکی دەوامی ئەمساڵەوە هەڵوێستی خۆمان رادەگەیەنین، بەڵام تاوەکو ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە بایکۆتی دەوام دەکەن یان دەرفەتێک بە حکومەت دەدەن".
ئهوهشى خستهڕوو "لە ئێستادا دوو ڕای جیاواز لەناو مامۆستایانی ناڕازییدا دروستبووە، بەشێکیان لەگەڵ ئەوەدان دەرفەتێک بە حکومەت بدەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە، بەشێکی دیکەشیان لەگەڵ ئەوەدان لە یەکەم رۆژی دەستپێکی دەوامەوە نەچنە هۆڵەکانی خوێندن، بەڵام ئەگەر کێشەی مووچە چارەسەر نەکرێت، بایکۆتی دەوام دەکەن و هیچ دەرفەتێکی دیکەیان نییە جگە لە بایکۆت تاوەکو کێشەی مووچە چارەسەر دەکرێت".
ع
بیروڕا



