کوردستانی
ئاڵدار خەلیل بە تووندی وەڵامی شەرع دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) بەتووندی وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆکی دەسەڵاتی راگوزەری سوریا سەبارەت بە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دایەوە.
ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی (پەیەدە) رایگەیاند "جۆلانی نوێنەرایەتی کێ دەکات و کێ ئەوی هێنایە دیمەشق؟ ناوچەکانی کەناراوەکان و سوەیدا و ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا جۆلانییان قبوڵ نییە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هیچ هەڵبژاردنێک ئەنجام نەدراوە، کەواتە جۆلانی لە کوێوە هاتووە؟ کێ ئەوی قبوڵە؟ بەڵام هەسەدە نوێنەرایەتی گەل دەکات و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر نوێنەرایەتییان دەکات".
ئەوەشی خستەڕوو "سوننە، عەرەب، سریانی، ئاشووری، کورد، ئێزیدی و دروز جۆلانییان قبوڵ نییە و خۆی سەپاندووە بەسەر گەلانی سوریا".
ب ح

بیروڕا