کوردستانی
كه‌شناسى هۆشداریی به‌په‌له‌ى دا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسى هه‌رێم له باره‌ى كه‌شوهه‌واى رۆژى هه‌ینى هۆشداریی دا‌و ده‌ڵێت كه‌ش ناسه‌قامگیرده‌بێت و ره‌شه‌باى به‌هێز هه‌ڵده‌كات.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى كه‌شناسى هه‌رێم "بەیانی رۆژی هەینی رێکەوتی 19-9-2025 کەشی هەرێم بەگشتیی ناسەقامگیر دەبێت بەهۆی بوونی رەشەباو تۆزوخۆڵ کە لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم سەرچاوە دەگرێت بۆ کاتەکانی نیوەرۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە".
باس له‌وه‌شكراوه "لەئەنجامی بەرزی خێرایی باوە مەودای بینینی ئاسۆیی کەمدەبێتەوە بۆ کەمتر لە 5 کم، لەهەندێ ناوچە وەک ناوچەکانی باشووری هەرێم کەمتر دەبێت لە 1 کم".
هه‌روه‌ها "خیڕَایی با بۆ کاتەکانی نیوەرۆ دەگاتە بەرزترین ئاست کە پێشبینی دەکرێت لەهەندی ناوچە بگاتە سەروی 50 کم، بۆ کاتەکانی ئێوارە کاریگەریی لاواز دەبێت بۆ کاتەکانی شەو کەش سەقامگیر دەبێتەوە".
ع
بیروڕا



