کوردستانی
پڕكردنهوهی فۆڕمى حهج كۆتایی دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تەنیا دوو رۆژ کات ماوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت فۆڕمی ئەلیکترۆنیی حەج پڕ بکەنەوە، دیارنییە کاتەکەی درێژ دەکرێتەوە یان نا.
کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگهیاند "زیاتر لە 70 هەزار کەس لە رێگەی فۆڕمی ئەلیکترۆنییەوە داوایان کردووە ساڵی داهاتوو بچنە حەج".
وتیشى "دوایین وادە 20ـی ئەم مانگەیە، تا ئێستا هیچ بڕیارێکیان نەداوە بۆ درێژکردنەوەی کاتی ناوتۆمارکردن".
كاروان سهعید، خاوهنى نوسینگهى حهج و عومره به مهودا میدیاى راگهیاند "خهڵكێكى زۆر پهیوهندیی دهكهن بۆ پڕكردنهوهى فۆڕم و وهرگرتنى زانیاریی، كهسانێكى زۆریش ماون، پێویسته ئهو وادهیه درێژبكرێتهوه تا زۆرترین خهڵك سودمهندبن".
ع
بیروڕا



