کوردستانی

هەسەدە: دەبێت مافی سەرجەم پێکهاتەکان پارێزراو بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەسەدە: دەبێت مافی سەرجەم پێکهاتەکان پارێزراو بێت
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)بە بەشداریی فەرماندەی گشتیی هەسەدە کۆبووەوە و جەختی لە بەردەوامی دانووستان و دیالۆگ بۆ تێکەڵبوون لەگەڵ سوپای سوریا کردەوە.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند "بەپێی خاڵەکانی رێککەوتنامەی 10ی ئازاری ئەمساڵ دانووستانەکان لەگەڵ دیمەشق بەردەوامە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە پارێزگاری لە راگەیاندنی ئاگربەست بکرێت و دووربکەنەوە لەهەر هەراسانکردنێک کە ناوچەکە بەرەو ململانێ و ناکۆکی رابکێشێت".

ئەوەشی خستەڕوو "شەڕی دژی داعش بە هەماهەنگی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تاوەکو کۆتاییهێنان بە چالاکییەکانی ئەو گرووپە و زیادکردنی ئاستی پاراستنی ناوەندەکانی گرتن و زیندانیکردنی ئەندامانی داعش بەردەوام دەبێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan