کوردستانی
مامۆستایان وەڵامی پارێزگاری سلێمانی دەدەنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی ئاشکرایکرد پارێزگاری سلێمانی داوا لە مامۆستایان دەکات خۆیان بەپێشمەرگەی شار بزانن و نەهێڵن دەرگــــای قوتابخانەکــان دابخرێت و خوێندن دوابکەوێت.
عادل حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی بە مەودا میدیای راگەیاند "مامۆستایان مافی خۆیانە بپرسن، بۆچی لەکاتی پلەبەرزکردنەوە و دابەشکردنی زەوی حسابی پێشمەرگەیان بۆ ناکرێت"؟
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگە و هێزەئەمنییەکان یەک رۆژ رانەگیراوە بەڵام بە بڕیارێکی نایاسایی ستەمکارانە 10 دەساڵە پلەبەرزکردەوەی مامۆستایان راگیراوە، هەڵوێستێکی جدییان لە پارێزگار نەبینیوە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەک زەوی لە خراپترین شۆێنەکانی شار و بە وتەی داواکاری گشتیی پڕ لە نایاسایی دابەشکرا بەسەر مامۆستایاندا بۆچی پارێزگار ناڕەزایی دەرنەبڕی، لە کاتێکدا لە باشترین شۆێنەکانی شار زەوی بەبێ یاسا دەبڕدرێت و دەدرێت بە پێشمەرگە و هێزەئەمنییەکان، بۆیە ناگونجێت لە دەوام پێشمەرگە بن، بەڵام لە پاداشت هاوڵاتیی پلە دوو بن".
ب ح

بیروڕا