کوردستانی

سەگێكی بێلانە بگرە و سێ‌ هەزار دینار وەربگرە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەگێكی بێلانە بگرە و سێ‌ هەزار دینار وەربگرە

مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی، هەركەسێك سەگێكی بێلانە بباتە شێڵتەری ئاژەڵە بێلانەكان لەبەرامبەردا سێ هەزار دینار پاداشت وەردەگرێت، ئەوەش لە چوارچێوەی هەڵمەتی كۆكردنەوەی سەگەبێلانەكاندا دێت.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت"لە سبەینێوە هەڵمەتی كۆكردنەوەی سەگی بێلانە چڕتر دەكەنەوە، ئەویش بەهۆی زۆربونی ئەو سەگانە لە شەقام و كۆڵان و گەڕەكەكانی ناوشاردا لە كاتێكدا كە ئێستا كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكان بە رووی خوێندكاران و قوتابیاندا نزیكبووەتەوە".  

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە"چڕكردنەوەی هەڵمەتی ئەمجارە بۆ ماوەی یەك هەفتە بەردەوام دەبێت بۆئەوەی بتوانن بە كەمترین ماوە زۆرترین سەگی بێلانەی شەقام و كۆڵانەكان كۆبكەنەوە". 

لە راگەیەنراوەكەی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی باس لەوەشكراوە"هەر كەسێك ئەگەر سەگێك بباتە شێلتەری ئاژەڵە بێلانەكان ئەوا سێ‌ هەزار دینار پاداشت وەردەگرێت و ئەگەر رادەستی تیمەكانی كۆكردنەوەی سەگیشی بكات ئەوا بڕی دوو هەزار دینار پاداشت دەكرێت، بەڵام پێویستە ئەگەر هەر سەگێك بەچكەی هەبوو ئەوا بەچكەكانیشی لەگەڵدا بێت. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan