کوردستانی

خۆڵبارین كۆتاییدێت و با هەڵدەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆڵبارین كۆتاییدێت و با هەڵدەكات


مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی كە ناوچەكانی عیراق و هەرێمی گرتووەتەوە لە كاتەكانی نێوەڕۆوە كاریگەرییەكەی بەرەو لاوازبوون و دەڕوات و تا شەو بە تەواوی كۆتاییدێت. 

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند"شەپۆلی خۆڵبارینەكە لە كاتەكانی نیوەڕۆوە دەست بە كەمبوونەوە دەكات و ئاسمان وردە،وەردە رووناك دەبێتەوە، بەڵام تا ئەمشەو بە تەواوی كۆتاییدێت". 

وتیشی"شەوی یەك شەممە لەسەر دوو شەممە لە شاری سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین بای باكوری رۆژهەڵات چالاك دەبێت و تا نێوەڕۆی رۆژی چوار شەممە بەردەوام دەبێت و خێراییەكەشی لە نێوان 30بۆ60 كم دەەبێت لە كاتژمێرێكدا". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەگەرێكی بەهێز هەیە لە رۆژانی 24بۆ26ی ئەم مانگە قۆناغی چوارەمی دابەزینی پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان دەستپێبكات". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan