کوردستانی
دلێر عه‌بدولخالق: سوورین لەسەر بەهێزکردنەوەی گۆڕان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دیداری ئاڕاستەی کوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان بە بەشداری زیاتر لە هەزار و 400 ئەندام و هەڵسوڕاوی گۆڕان لە سلێمانی بەڕێوەچوو کە چەند بڕیار و راسپاردەیەكی بۆ داهاتووی بزووتنەوەکە گەڵاڵە کرد.
دلێر عه‌بدولخالق، وته‌بێژی دیداری ئاڕاستەی كوردساتی گۆڕان رایگەیاند "رایەڵە و هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازان سوورن لەسەر به‌هێزكردنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری رێكخراوه‌یی و رێكخستنه‌وه و خۆئاماده‌كردن بۆ كۆنفرانسی گشتیی بزووتنەوەکەیان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پاشه‌كشه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دیاره و ده‌ركه‌وت به‌دیلی گۆڕان هه‌ر گۆڕانه، بۆیە ئێستاش درەنگ نەبووە بۆ گۆڕانکاریی".
ئەوەشی خستەڕوو "لە دیداری گۆڕاندا چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌ک بۆ کاری داهاتووی بزووتنەوەکەیان لەلایەن گۆڕانخوازانەوە پێشنیار كراون":
1-خۆئاماده‌كردن بۆ به‌ستنی كۆنفرانسیی گشتیی له‌ژێر چاودێری و رێنمایی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق.
2-به‌سه‌رپه‌رشتی دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێكده‌هێنرێت بۆ كۆكردنه‌وه و بژاركردنی باری سه‌رنج و پێشنیار و بۆچونی هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازان.
3-داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ڕێگای سیاسی و وتاری سیاسی كه هه‌ڵقوڵاوی داخوازییه ره‌واكانی هاوڵاتییانی هه‌رێم بێت.
ب ح

بیروڕا