کوردستانی

دەمپارتی داوای هەموارکردنەوەی دەستوور دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەمپارتی داوای هەموارکردنەوەی دەستوور دەکات
مەودا میدیا-

پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان (دەم پارتی) یاداشتێكی ئاڕاستەی كۆمیسیۆنی پشتیوانی و برایەتی پەرلەمانی تورکیا کرد و داوای هەموارکردنەوەی دەستوور دەکات.

پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان (دەم پارتی) رایگەیاند "ناکرێت پرسی كورد تەنها لە لەناوبردنی چەكدا كورت بكرێتەوە، بەڵكو دەبێت دان بە مافەكانیدا بنرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە هەردوو ماددەکانی (42 و 66)ی دەستووری توركیا هەموار بكرێنەوە و دەستورێكی نوێ دابڕێژرێتەوە کە مافی زمان و کلتوری هەموو پێکهاتەکانی تێدا پارێزراوبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "دەبێت زمانی كوردی بكرێتە زمانی فێركردن و ئاستەنگەكانی بەردەم خوێندن و زمانی دایک هەڵبگیرێن و پەروەردەی زمانی دایک گەرەنتی بكرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan