کوردستانی
داخستنی رێگایەک گرفتی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان دروستکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرایکرد داخستنی رێگای سەیرانگای ژاڵەناو لە دەربەندیخان گرفتی بۆ هاتوچۆی گوندنشینان و شۆفێران دروستکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "رێگای چل گوند و سەیرانگای ژاڵەناو و مەرزی پشتە بەهۆی دانانی بەربەست لە نێوان شەقامی سەرەکی دەربەندیخان - سلێمانی بوەتە گرفت بۆ شۆفێران و سەردانی کەرانی گوند و ناوچە گەشتیاریەکان سنووری قەزای دەربەندیخان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هاتوچۆی دەربەندیخان هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە چڕکردووەتەوە و لەئێستادا شۆفێران بۆ گەیشتن بە سەیرانگای ژاڵەناو وگوندەکانی سنوورەکە رێگاکە بە پێچەوانەی ئاراستە بەکاردێنن ئەمەش مەترسی لەسەر شۆفێرانی سەر رێگای دەربەندیخان - سلێمانی دروستکردووە".
ئەوەشی خسەڕوو "کومپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە ئامادە نییە بەبێ نوسراوی داواکاری گشتیی رێگەکە بکاتەوە بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی رووداوی هاتوچۆ نەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیاکە چونکە لە نەخشەی رێگاکە ئەو جێگایە یوتێرنی تێدانیە".
ب ح

بیروڕا