راپۆرت
دوباره زێڕ گڕ له بازاڕ به‌رده‌داته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بانكه جیهانییه‌كان و ناوه‌نده گه‌وره‌كانى دنیا باس له‌وه ده‌كه‌ن، له مانگى تشرینى یه‌كه‌م، جارێكى تر بانكى ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا نرخى سوى بانكى كه‌مده‌كاته‌وه و به‌هۆیه‌وه زێڕ به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزده‌بێته‌وه.
هانى ئه‌بو ئه‌كله، شیكه‌ره‌وه‌ى باڵای بازاڕ لە کۆمپانیای XTB MENA به سكاى نیوزى رایگەیاند "جارێكى تر ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ى سو‌و كه‌مده‌كاه‌وه، کەمکردنەوەی رێژەی سو‌و له لایه‌ن بانکی ناوەندی ئەمه‌ریکا لە مانگی تشرینی یەکەمدا شتێکی لۆژیکییە و رووده‌دات".
وتیشى "لە ئێستادا پشکە گەورەکان پێشەنگی بازاڕی ئەمه‌ریکان و پێشبینی دەکات ئەمساڵ زێڕ بگاتە 4000 هەزار دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک".
له لایه‌كى تره‌وه "دامەزرێنەری ساراتۆگا پێشبینی دەکات بەم زوانە زێڕ بۆ هەر ئۆنسەیەک بگاتە 5 هەزار دۆلار".
لاى خۆیه‌وه ساندیاگا ئونۆ، دامەزرێنەری کۆمپانیای ساراتۆگا ئینڤێستمەنتس به سكاى نیوزى راگه‌یاند "زێڕ بە پاراستنێکی ستراتیژیی لە بەرامبەر هەڵاوسان و نادڵنیایی دەزانێت و پێشبینی دەکات لە داهاتوویەکی نزیکدا نرخی ئۆنسەیەک بگاتە 5000 هەزار دۆلار".
له هه‌مان كاتدا، حەبیب حه‌قیى، شیكه‌ره‌وه‌ى دارایی رایگه‌یاند "داتاکانی ئەم دواییەی بازاڕی کار و هەڵاوسان ئەگەری دابەزاندنی زیاتری ڕێژەی سوود زیاد دەکەن و بانكى ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا خۆى ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ى رێژه‌ى سو‌و 50 خاڵ كه‌مبكاته‌وه، ئه‌مه‌ش نرخى زێڕ گرانتر ده‌كات".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه نرخى زێڕ له ئێستادا بۆ یه‌ك ئۆنسه 3840 دۆلاره و له سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بازاڕ بۆ یه‌ك ئۆنسه 75 دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، یه‌ك ئۆنسه گه‌یشته 3871 دۆلار و دواتر دابه‌زییه‌وه.
ع
بیروڕا


