راپۆرت
ئەمڕۆ رۆژی جیهـانی مامۆسـتایانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پیشەی مامۆسـتایی لە جیهانـدا، پیـرۆزتـرین پیشـەیە و بە دایـکی هەمـوو پیشەکـانی تر دادەنرێـت. مامۆسـتایـان خـاوەنی پیـرۆزتـرین پـەیـامن و مـژدە بـەخـشـن بۆ هـێنانـەدی ژیـانـێکی بـاشـتر و داهـاتـوویـەکی گـەشـتر و جـیهـانـێکی ئـاسـوودەتـر، مامـۆسـتایـانی سەرکـەوتـوو کۆڵـەکـەکـانی بنیـاتنـانی فـێرکـردن و پەروەردەکـردنێـکی سەرکـەوتـوون.
مامۆستایان رۆڵـێکی گرنگ و کارتێکەری هەیە لە مێژووی هەر نەتەوەیەکدا، چونکه مامۆسـتایان نـەوە لە دوای نـەوە پێـدەگەیـەنن، مامـۆستایـان هێـمایەکـن لـە هێماکـانی پێشـکەوتن و شارستانی، ئەگـەر میللەتان شـانازی بـە زانـا و دانـا و بیرمەنـد و بلیمەت و داهێنەرەکانیانەوە بکەن، دەبـێت ئـەوە بـزانـن، کە هەمـوو ئـەم هەڵکـەوتووانە لە یەکەم هەنگاودا خوێندکاری مامۆسـتا بوون.
لە ساڵی 1994ەوە، هەموو ساڵێک لە رۆژی(10/5) کە بە (رۆژی جیهانی مامۆستایان) ناوبراوە، بەم بۆنەیەوە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا، بە گەرمی پیـرۆزبایی لە مامۆستایان دەکەن و گوڵیان پێشکەش دەکەن لە قوتابخانەکان و لە شوێنانی تریشدا ئاهەنگی خۆشی و چەندین چالاکی هەمەجۆرە و هـۆنراوە و پەخشان پێشکەش دەکرین، هەر لەم رۆژدا، کۆمەڵێک لە مامۆستایانی لێهاتوو خەڵات دەکرێن. ئەم یادەش رێکەوتی راگەیاندن و واژۆکردنـی ئـەو راسپاردانـەن، کـە رێکـخـراوی نەتــەوە یـەکگـرتـووەکـان (یۆنسکـۆ) بۆ پەروەردە و زانیاری و رۆشنبیری، بە هـاوبەش لەگەڵ رێکخراوی کـاری نێودەوڵـەتی (ئیدیۆکشن ئینتەرناشیۆناڵ) دا، کەلە کۆنگرەی (پـاریس) دا، هـاوهەڵوێست بـوون لە راگەیانـدنی کۆمەڵێک راسپاردە لە پێـناوی ئـاوڕدانـەوە و بایەخـدانی پێویست پیشـەی مامۆستایی و بە وانەوتنەوە. بۆ باشکردنی باردۆخـی مامۆسـتایان و، پارسـتنی مافەکـانیان لە هەموو جیهاندا، چونکە فێرکردنێکی باش و پەروەردەکردنێکی دروست، هـیوا و مـژدەبەخـشی ژیانـێکی باشـتر و خۆشـتر و داهـاتوویـەکی گەشـتر و شیاوتـرن.
لە کۆنگـرەی پێنجـەمی نێـودەوڵـەتیی بۆ پـەروەردە، کە لە ساڵی 1966دا، لە شـاری (جنـێڤ) لە سویسرا بەسـترا، لەسەر رۆشنایی راسپاردەکەی (یۆنسـکۆ) و (ئیدیۆکـشن ئینتەرناشیۆنال) یەکێک لە بڕیـارە گرنگەکـانی ئەم کۆنـگرەیە ئەوەبوو، کە بۆ یەکەمین جار بڕیـاری ئەوەیـان دا، کە رۆژی (10/5) هەموو ساڵێک، بکـرێت بە رۆژی مامۆسـتایان لە هەمـوو جیـهاندا، بە نـاوی (رۆژی جیهـانی مامۆسـتایان)، بـۆ یەکـەمین جاریش لە (1994/10/5)دا، بە فەرمی لە زیاتـر لە (100) وڵات لە جیهاندا، لەو ساڵەوە تاوەکو ئەمـڕۆ، لەم رۆژ و مانگ و ساڵـەدا، بە ئەوپەڕی رێزەوە یادی ساڵڕۆژی (رۆژی جیهـانی مامۆسـتایان) دەکـەنـەوە.
رۆژی (3/1/ ئـادار) ی ههموو ساڵێك له عیراق كراوه بـه رۆژی مامۆسـتایان،له كوردستانیش (10/6/ ئۆكتۆبه) بۆ رۆژی مامۆستایان دیاریکراوە.
ئەگەرچی رۆژی جیهانی مامۆستایان لەپێناوی باشتركردنی ژیان و گوزەرانیاندایە و هەمووانیش هەوڵ و ماندوو بوونەكانیان بەرزدەنرخێنن، بەڵام تا دێت دۆخی ژیانی مامۆستایان لە (هەرێمی کوردستان) خراپتر دەبێت و ئاستی زانستیی قوتابخانەکانیش بەرەو دابەزین دەچێت، ئەمەش ئەو راستیەمان بۆ روون دەكاتەوە كە پێویستە لە ساڵڕۆژی جیهانی مامۆستایاندا چاوێك بە بارودۆخی ماددی و مەعنەوی مامۆستایاندا لەسەر هەموو ئاستەكان بخشێنرێتەوە.
ب ح

بیروڕا