عیراقی
بافڵ جەلال تاڵەبانی و نووری مالیکی کۆبوونەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/10/12، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند "بافڵ جەلال تاڵەبانی هەمان ئەو رۆڵە دەگێڕێت کە پێشتر مام جەلال دەیگێڕا و رۆڵێکی کاریگەری لە رێککەوتنی هەرێم و بەغدا هەبوو".
بافڵ جەلال تاڵەبانی و نووری مالیکی جەختیان لە زەمینەی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کردەوە و داوایانکرد هەموو لایەک بە بەرپرسیارێتی نیشتمانییەوە بانگەشەیەکی شارستانییانە بەڕێوەببەن و پرۆژە و هەوڵەکانیان لە چوارچێوەی خزمەتکردنی ئامانجە باڵاکاندابێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی و نووری مالیکیپرسی رێککەوتنی نەوتی هەرێمی کوردستان و عیراق تاوتوێکرد و جەختیان لە پابەندبوونی هەردوولا بە رێککەوتنەکەوە کردەوە بەشێوەیەک مافی خەڵک و دابینکردنی مووچە پارێزراوبێت و خەڵک لە ململانێ سیاسییەکان دووربخرێنەوە".
ب ح

بیروڕا