عیراقی

بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد حەلبوسی کۆبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد حەلبوسی کۆبوونەوە
مەودا میدیا-

 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی تەقەدوم كۆبووەوە.

 بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد حەلبوسی هاریكاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان بۆ كاركردنی پێكەوەیی و زیاتر خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵک دووپاتدەکەنەوە.

 بافڵ جەلال تاڵەبانی و   محەمەد حەلبوسی  جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد دەکەنەوە كە گوزارشت لە ئیرادەی سەرجەم هاوڵاتییان و نەتەوە و پێكهاتەكانی وڵات بكات.

 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  رایگەیاند "یەكێتی پابەندە بە بنەما نیشتمانییەكانەوە و بەرژەوەندیی خەڵكەكەیان لە بەغدا دەبینێت، بۆ ئەوەش بەردەوام دەبن لە هەوڵەكانیان بۆ دابینكردنی مووچەی خەڵكەكەمان و زامنكردنی ژیانیان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan