گێتی
گەشتەکانی سلێمانی بۆ تورکیا دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هێڵی ئاسمانیی تورکش ئێرلاین ئاشکرایکرد سەرەتای مانگی داهاتوو گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستپێدەکەنەوە.
هێڵی ئاسمانیی تورکش ئێرلاین رایگەیاند "بەپێی خشتەی گەشتەکانیان رۆژی دووشەممە 2025/11/3، گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە
لای خۆیەوە رێباز محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند "بەپێی خشتەکانی تورکش ئێرلاین هەفتانە پێنج گەشت لەنێوان تورکیا و سلێمانی-دا ئەنجام دەدرێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی 2023/4/3، بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا داخست.
ب ح

بیروڕا