عیراقی

پلەی عیراق دابەزێنرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەی عیراق دابەزێنرا
مەودا میدیا-

بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد بەپێی پۆلینبەندی نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عیراق لە پلەی (أ) دابەزێنراوە بۆ پلەی (ب)".

کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "هاوپەیانی جیهانی بۆ دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ، کۆتایی ئەمساڵ کۆبوونەوەی خولی خۆی ئەنجام ئەدات و پێدەچێت زیاتر پلەی عیراق داببەزێنن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "یەکێک لەهۆکارەکانی دابەزاندنی پلەی عیراق، پەیوەندی بەوەوە هەیە لە 2021وە تەمەنی یاسایی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ کۆتایی هاتووەو پەرلەمانی عیراق بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان لەدابەشکردنی پشکەکانیان لە کۆمیسۆنەکە نەیتوانیوە دەنگ بدات بەپەسەندکردنی ئەنجومەنێکی نوێ".

ئەوەشی خستەڕوو "لەنووسراوێکی فەرمیدا سەرۆکی پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عیراقیان لەو مەترسیە ئاگادارکردووەتەوەو داوایانکردووە کە بەزووترین کات ئەو پرسە چارەسەر بکرێت".


ب ح
Qaiwan
Qaiwan