گێتی
خه‌ڵكى ئه‌مه‌ریكا دژى تره‌مپ وه‌ستانه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
رێکخەرەکانی خۆپیشاندانی بەربڵاو لە ئەمه‌ریکا لە دژی دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکى ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه‌و به‌پێى دوایین داتاكان كه رێكخه‌ره‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، زیاتر له حه‌وت ملیۆن خه‌ڵك دژى تره‌مپن.
بە پێی راگەیاندنی رێکخەرەکانی خۆپیشاندانەكانى ئه‌مه‌ریكا كه دژى پادشا "سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا" ئه‌نجامدراوه باس له‌وه ده‌كه‌ن لە سەرتاسەری ئەمه‌ریکا لە دژی دۆناڵد تره‌مپ، لانیکەم 7 ملیۆن کەس بەشدارییان کردووه.
لە بەیاننامەیەکدا کە رێکخەرەکانی ئەو خۆپیشاندانە بڵاویان کردووەتەوە، هاتووە "لە یەکێک لە گەورەترین خۆپیشاندانە سەرتاسەریەکانی یەک رۆژە لە مێژووی ئەمه‌ریکا، نزیک بە حەوت ملیۆن ئەمه‌ریکی، دوو ملیۆن زیاتر لە ناڕەزایەتییەکانی جووله‌كه به‌شداربوون".
هه‌روه‌ها، زیاتر لە دوو هەزار و 700 شاری بچوک و گەورە بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانەی "نا بۆ پادشا" گردبوونه‌ته‌وه‌و لە بەرانبەر زۆررەملێدا و لە پاڵ یەکتر وەستاون و باسیان له‌وه‌كردووه وڵات هی خەڵکە نەک پادشاکان.
ع
بیروڕا


