ئابووری

پارێزگاری بانکی ناوەندیی هۆشداریی دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگاری بانکی ناوەندیی هۆشداریی دەدات
مەودا میدیا-

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عیراق ئاشکرایکرد بودجەی سێ ساڵە خەرجییەکی زۆری لەخۆگرتووە و کورتهێنان تێیدا بەرز بووە.

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عیراق رایگەیاند "لەپێناو سەقامیگری دارایی هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندیی هەیە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بابەتی سڕینەوەی سفرەکان لەسەر دراوی عیراقی، پڕۆژەیەکی بەردەوامە و لە داهاتوودا بەرەوپێشچوون لە بابەتەکەدا دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "کاتێک گفتوگۆ لەبارەی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەکەن، واتای ئەوەیە باس لە لایەنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی فراوان و گەورە دەکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan