گێتی
ژمارەیەک کۆچبەری تر خنکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
چالاکوانێکی بواری کۆچبەران ئاشکرایکرد بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەلەمێکی کۆچبەران کە لە تورکیاوە بەرەو کەناراوەکانی یۆنان بەرێکەوتبوو وەرگەڕاوە و ژمارەیەک کۆچبەر بوونەتەقوربانی.
رەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەران بە مەودا میدیای رایگەیاند "بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک لەدەریای ئیجە تا ئێستا چەندین کەس خنکاوەو چوار تەرم دۆزراوەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تیمە دەریاوانییەکانی یۆنان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمی کۆچبەرە خنکاوەکان بەردەوامە و تاوەکو ئێستا روون نەبووەتەوە کۆچبەرەکان خەڵکی چی وڵاتێکن".
ب ح

بیروڕا